ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٦ و ٧ی ڕه‌شه‌مه، ژنێك و منداڵه‌كه‌ی له ئێرانشار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی فه‌راجا بریندار بوون و دوو شارومه‌ندی به‌لووچ پاش هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له چابه‌هار، به‌سه‌ختی بریندار و یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی سپای پاسداران به چه‌كی قورس و مام ناوه‌ند هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خانوویه‌ك له شاری چابه‌هار و پاش دوو ساعه‌ت پێكدادان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵ، شه‌ش كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و دوو كه‌سیان بریندار كردووه كه یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی فه‌راجای ئێرانشار ئۆتومبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ژنێكی دووگیان و منداڵه ته‌مه‌ن پێنج ساڵانه‌كه‌ی به ناوی یووسف شه‌هلیبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون.