ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی ڕاودونانی سووختبه‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه له مێحوه‌ره‌كانی “نێهبه‌ندان” و “زهكه‌لوت- دلێگان” دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و له شارستانی سه‌رباز به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران دوو سووختبه‌ر بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌ناوی “خودایار شه‌هبه‌خش” له مێحوه‌ری نێهبه‌ندان” ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆی ئاگرگرتنی ماشینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوورختبهرێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی دانیشتووی “ئیسلام ئاباد”ی ڕوودبار به‌ناوی “مه‌حموود نه‌سرۆڵڵاهی” له مێحوه‌ری “زهكه‌لوت- دلێگان” له‌كاتی ڕاودونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه و گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له شارستانی سه‌رباز هێزه‌كانی سپای پاسداران كاروانی ئۆتۆمبێلی سووختبهرانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوون كه هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی سووختبه‌رێكی دیكه له نزیك چابه‌هار گیانی له‌ده‌ست دابوو و پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و جاده‌ی تڕانزیتی چابه‌هاریان داخست.