ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، ساختمانێك له ڕۆژئاوای شاری ئیستانبوول له توركیا ڕووخا و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، هێشتا هۆكاری ڕووخانی ئه‌و ساختمانه ڕوون نه‌كراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاگوزاری خێرا توانیویانه ٧ كه‌س به زیندوویی ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه گه‌ڕان به دوای ونبووان دا به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه.