شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له خانوویه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری بۆكان، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماڵێك له گه‌ڕه‌كی به‌هار ڕۆبه‌ڕووی مه‌یدانی فوتباڵی وه‌حده‌تی بۆكان به‌هۆی دزه‌كردنی گازه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌قف و دیواره‌كانی به‌سه‌ر دانیشتووانه‌كه‌ی دا ڕووخاوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه یه‌كێكیان منداڵێكی ٤ بۆ ٥ ساڵ ته‌مه‌ن بووه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برنیداربوون كه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.