ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له گوندی “كه‌ركه‌ج”ی ته‌ورێز دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی، گازی خانوویه‌ك له‌گوندی “كه‌ركه‌ج” ته‌قیوه‌ته‌وه و سێ خانوو ڕووخاون و سێ ئۆتۆمبێلیش زیانی جیددیان به‌ركه‌وتووه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ورێز، به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه تا ئێستا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندرۆستی به‌شێكیان ناجێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكی دان.