کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژران و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌، له‌ هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر كرێكارانی كۆكردنه‌وه‌ی قارچ له‌ شاری ڕه‌قه‌، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، چه‌ركدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی قارچ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری ڕه‌قه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها پاش هاتنی هێزه‌كانی ڕژیمی سووریا بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌هۆی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانی سه‌ر به‌ ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌یره‌زوور، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-