ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی لیبی وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ١٠ كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا، له ڕووداوێكی دیكه‌دا له ئیتالیا گاز له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٣١ كۆچبه‌ر بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٠ په‌نابه‌ری سووری خه‌ڵكی شاره‌كانی ده‌رعا و دیمه‌شقی سووریه به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یان له لێواراوه‌كانی لیبی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چاره‌نووسی چه‌ند كه‌س نادیاره. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له ئیتالیا، ته‌قینه‌وه‌ی گاز له شوێنی نیشته‌جێبوونی په‌نابه‌ران له نزیكه‌ی شاری “ویتربۆ” بووه هۆی برینداربوونی ٣١ كه‌س و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌و باره‌وه ده‌ستپێكردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ڕووداوه‌كه گۆماناویه.