ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌رته‌شی سووریا ناوچه مه‌ده‌نی نشینه‌كانی پارێزگای ئیدلبی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ناوچە مەدەنی نیشنەکانی پارێزگای ئیدلبییان تۆپباران کردووه و لە ئەنجامدا 14 کەسی سڤیل بریندار بوون. وەک وڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکە، تیرۆریستانی “تەحریر ئەلشام” هێرشیان کردۆته سەر هێزەکانی ڕژێم لە ناوچەی چیای_کوردان لە باکوری لازقیە و 4 چەکداری ڕژێم و ئەفسەرێک لە هێرشەکەدا کوژراون. دوواتر هێزەکانی ڕژێم جارێکی‌تر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلبیان تۆپباران کردووه و له‌و هێرشه‌شدا 7 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوه و 6 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.