ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی “كه‌بیر ڕیس” له‌گه‌ڵ كامیۆنێك له گه‌رده‌نه‌ی “نوقره كه‌مه‌ر”ی ته‌فرش پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر شه‌ش و ٣٠ خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ئۆتوبووسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی “كه‌بیر ڕه‌یس” له نزیك شاری ته‌فرش له‌گه‌ڵ كامیۆنێكی ئیسۆزۆ دا شاخ به شاخ بووه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كرێكار ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.