ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مینێكی به‌جیماو له سه‌رده‌می شه‌ڕ له ده‌ورووبه‌ری شاری منبج له ڕۆژئاوای كوردستان به ئۆتومبێلێك دا ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك كرێكار سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زه‌یتوون له گوندی “یاڵانلی” له ده‌ورووبه‌ری منبج بوون كه مینێك به ئۆتومبێله‌كه‌یانه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.