ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر شاره‌كانی قامیشلوو و حه‌سه‌كه و به‌هۆیه‌وه چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان له ده‌ستدا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌كدارانی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به تۆركیا ئۆتومبێلێكی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكیان له باشووری حه‌سه‌كه كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س بریندار بوون. له هێرشی دووهه‌م دا په‌هباده‌كانی توركیا ئۆتومبێلی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكیان له ناوچه‌ی هه‌ره‌م شێخۆی قامیشلوو كرده ئامانج كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردوومانی شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مه‌ر له‌لایه‌ن توركیاوه پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.