کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ هێزی ڕژیم له‌ جاده‌ی نێوان زاهیدان- خاش

كوژران و برینداربوونی سێ هێزی ڕژیم له‌ جاده‌ی نێوان زاهیدان خاش

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ به‌ چه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر پاسگایه‌كی هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له‌ جاده‌ی زاهیدان بۆ خاش و سێ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ به‌ چه‌ك هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر پاسگای قه‌تاری “خۆنجه‌ك” له‌ جاده‌ی نێوان زاهیدان بۆ خاش و شه‌ڕ و پێكدادان هاتۆته‌ ئاراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هێزێكی ڕژیم به‌ناوی “یه‌عقووب ده‌همه‌رده‌” كوژراوه‌ و دوو كادری دیكه‌ی ڕژیم به‌ناوه‌كانی “ستوان محه‌ممه‌د قیامی” و “ئۆستوار حسێن پارساكیا” به‌سه‌ختی برینداربوون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ دا كه‌ هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ شیرئابادی زاهیدان كه‌ پێشتر ته‌رمی لاوێكی به‌لووچ دۆزرابۆوه‌، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان لاوانی به‌لووچ و هێزه‌ ئینتزامیه‌كان هاتۆته‌ ئاراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و برنیداربوون.