ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیا له مێحوه‌ره‌كانی سنه- دیوانده‌ره و سنه- كرماشان هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارهه‌ڵگرێك به باری گه‌چ و سیمانه‌وه له مێحوه‌ری سنه- دێوانده‌ره و له نزیك گوندی “حسێن ئاوا” كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره، له ڕووداوی دووهه‌م دا دوو ئۆتۆمبێلی سه‌مه‌ند و وانێت له جاده‌ی نێوان سنه بۆ كرماشان پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێری سه‌مه‌نده‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و سه‌رنشینی وانته‌كه‌ش ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.