ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی توركیا خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی ڕۆژئاوای كوردستانی تۆپباران كرد و به‌هۆیه‌وه پیاوێكی به ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی خراپی بومه‌له‌رزه‌لێدراوانی ڕۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵكی ئاواره و لێقه‌وماوی له ده‌ورووبه‌ری “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” توپ‌باران كردووه و به‌هۆیه‌وه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ به‌ناوی “یووسف عۆبه‌ید” گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌ساڵاچویه‌كی دیكه به‌سه‌ختی بریندار بووه.