ساعه‌ت ١١ی شه‌وی سێشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری سه‌ربیشه‌ی به‌لووچستان، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلێك كرد و به هۆیه‌وه یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و ماشێنه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌دوای ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ئه‌و ئۆتومبێله له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێكدا پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه هه‌ر دوو ماشێن ئاگریان گرتووه و وێڕای گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێری سه‌واریه‌كه، چه‌ند سه‌رنشینی ئۆتوبووسه‌كه‌ش بریندار بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه موسافیرانی تۆڕه‌ی ئۆتوبووس هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.