ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌كی نێوان حه‌سه‌كه- قامیشلوو و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه چواره‌مین هێرشی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیایه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان پاش ده‌ستپێكی ساڵی نوێی میلادی و له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا دوو ئۆتۆمبێل كراونه‌ته ئامانج كه به‌هۆیه‌وه ژنێك و سێ ئه‌ندانی هێزه‌كانی “قه.سه.ده” گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.