کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی گەنجێکی دیکە لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوەکانی حکومەتی

كوژرانی گەنجێکی دیکە لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوەکان 1

 

بە پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، لاوێکی خەڵکی “یەزدانشار”ی “ئیسفەهان”، بە ناسنامەی “کۆروش گۆجانی”، کە پێشتر لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەرکرابوو، پاش یەک مانگ لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەکرێگیراوان تەرمی ناوبراویان لە کوێستانەکانی یەزدانشار بەجێهێشتووە و  دوێنێ ڕێوڕەسمی پرسەی ئەم گەنجەی تەمەن ١٩ ساڵە له‌ “یەزدانشار” بەڕێوەچوو. بە پێی هەواڵێکی دیکە  منداڵێکی خەڵکی ئیلام بەناوی “موحەممەد کومەیل زەندخانی”، دوای دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئەشکەنجە کرانی دەروونی و جەستەیی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە هۆییەوە چووەتە کۆما.