به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی “ڕۆكنا”، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر پیاوێك له شاری ئه‌راك ژنه ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵه‌كه‌ی به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف كوشتووه.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئه‌راك، ڕۆژی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕاپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به كوشتنی ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره پێ گه‌یشتووه. پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هاوژینی ئه‌و قوربانیه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه و ڕایگه‌یاندووه كه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی ژنه‌كه‌ی كوشتووه. شایانی باسه كه له یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ١٢ ژن له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.