ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، ٣٥ كه‌س به‌هۆی قه‌ڕه‌باڵغی له نێو په‌رستگه‌یه‌ك له هند كه‌وتنه نێو بیرێكه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، مه‌راسمێكی مه‌زهه‌بی له یه‌كێك له په‌رستگه‌كانی شاری “ئیندور” له ئه‌یاله‌تی “مادیا پرادش”ی هند به‌ڕێوه ده‌چوو كه به‌هۆی قه‌ڕه‌باڵغیه‌وه مه‌عبه‌ده‌كه داڕما و ٣٥ كه‌س كه‌وتنه نێو بیرێكه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌بوونی سه‌دان بیر و باوڕی مه‌زهه‌بی خورافه له وڵاتی هند ساڵانه ده‌بێته هۆی هه‌زاران كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ساڵانه به سه‌دان كه‌س له شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان لایه‌نگرانی بیره جیاوازه‌كان ده‌بنه قوربانی یان به‌هۆی ڕووداوی نه‌خوازراو و قه‌ره‌باڵغی نێو په‌ره‌ستگه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.