له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئۆتومبێلی كاسبكارێك كه به “شووتی” ناسراون له ڕێگای خۆڕه‌م ئاوا له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و پاش ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلێكی دیكه، كاسبكاره‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه.
شوتی وەك کۆڵبەری و سوختبه‌ری كارێكی ناچارییە، کە هاووڵاتیانی باشووری ئێران بە هۆی هەژاری و بێ‌کاری لە ژێر سایەی گەندەڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان ڕووی لێ بكه‌ن و زۆر جار كاسبكاران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ڕووداوی هاتووچۆ له كاتی هه‌ڵهاتنیان له‌ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم، گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.