ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “دكتۆر به‌همه‌ن شوانی” له‌لایه‌ن دوو ماتۆڕسوار‌ی سه‌ر به‌سپای پاسداران تیرۆر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “به‌همه‌ن شوانی” دكتۆری ڕه‌وان ده‌رمانگه‌ر و خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بوو و به‌هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن دوو كه‌سی ماتۆڕسوار كه ده‌وترێت سه‌ر به سپای پاسداران بوون له نێو شاری شنۆ تیرۆر كراوه.