کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كرده‌وه‌ی نایاسایی پۆلیسی توركیا و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی منداڵان له‌و وڵاته

كرده‌وه‌ی نایاسایی پۆلیسی توركیا و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی منداڵان

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤی توركیا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته له‌ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا ١٥ كچی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و ناچاریان كردووه‌ دژ به‌ دایك و باوكیان شایه‌تی بده‌ن.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا ١٥ كچی ته‌مه‌ن ١٣ بۆ ١٧ ساڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و وێڕای بێبه‌ری كردنیان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیانی داوه‌. ئه‌و كچانه ئه‌ندامی چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی سیاسین و پۆلیسی تورك ناچاریانی كردووه‌ دژ به‌ دایك و باوكیان شایه‌تی بده‌ن.