كۆبونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ساڵی ١٩٨٧ دا رۆژی ٢٦ ژوئێنی وه‌ك” رۆژی جیهانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیعتیاد و قاچاقی مه‌وادی موخهدر” ڕاگه‌یاند. به‌پێی راپۆرتی ” ئیداره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “به‌رهه‌مهێنان و مه‌سره‌فی” مادده‌ی ڕه‌وان گه‌ردان” له ئاستی دنیادا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه. هه‌موو چه‌شنه ڕهوانگهردانێك له ١٦٦ جۆره‌وه له ساڵی ٢٠٠٩ دا گه‌یشتۆته ٢٥١ جۆر تا سه‌ره‌تای سه‌ره‌تای 2012 ڕهوانگهردانهكان كه به‌ڕواڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری گیرۆده‌بوان به مادده‌ی هۆشبه‌ری سوننه‌تی له‌لایه‌ن كارتێله گه‌وره‌كانی ده‌رمانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، گرفتی ئێعتیادی چه‌ند به‌رابه‌ر كردوه. ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێت كه له به‌رانبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی مادده‌ی ڕهوانگهرداندا به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ری سوننه‌تی دابه‌زینێكی زۆر كه‌می به‌خۆیه‌وه بینیوه. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه گیرۆده بوانێكی زۆر تا ئیستاش هه‌م به مادده‌ی هۆشبه‌ری سوننه‌تی موعتادن و هه‌م به حه‌بی ڕهوانگهردان. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕێژه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌كرێنه كێڵگه‌ی خه‌شخاش له دنیادا به به‌راورد به ساڵی ٢٠١١ چوارده به‌رابه‌ر زیادی كردوه. ئه‌فغانستان ٧٤ له‌سه‌دی خه‌شخاشی هه‌موو دنیا به‌رهه‌م دێنێ و بێرمهش به به‌رهه‌مهێنانی ٢٣ له‌سه‌دی خه‌شخاشی دنیا ده‌چێته پله‌ی دوهه‌مه‌وه.ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی” ئیداره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان” ده‌ریده‌خات كه هه‌وڵ بۆ خاوێن ڕاگرتنی دنیا له مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌نانه‌ت به‌رگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی به‌ره‌و رووی شكست بۆته‌وه. چاندن و به‌رهه‌مهێنانی خه‌شخاش و كۆكائین و كردنیان به مادده‌ی هۆشبه‌ری سوننه‌تی و هه‌روه‌ها فرۆشتنی حه‌بی ڕهوانگهردان ساڵانه به سه‌دان ملیارد دۆلار پوڵ ده‌ڕێژێته گیرفانی سه‌رمایه‌دارانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژوماره‌ی خه‌ڵكی بێ هیوا، بێ داهاتو، ترسا‌و، گۆشه‌گیر، هه‌ژار و بێكار كرا‌و که قوربانی ده‌ستی نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌دارین، به‌رده‌وام له زیاد بوونه و ئه‌وانیش بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان زۆربه‌یان په‌نا ده‌بنه به‌ر به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
داهاتی سه‌دان ملیارد دۆلاری به‌ده‌ستهاتوو له فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له دنیادا له لایه‌ن بانكه گه‌وره‌كانه‌وه سپی ده‌كرێته‌وه و به‌شێكی به‌رچاوی سه‌رفی كاروباری نیزامی ده‌كرێت. بانده چه‌كداره‌كانی ئافریقا، تالیبان له ئه‌فغانستان و سپای پاسدارانی ئێران بۆ دابین كردنی خه‌رج و مه‌خارجی ته‌رح و گهڵاڵهكانیان، ده‌ست ده‌ده‌نه قاچاقچیهتی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
سپای پاسدارانی ئێران هه‌رله سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئێران و عێڕاقه‌وه و به فتوای خومینی بۆ دابین كردنی مه‌خارجی نیزامی به قاچاقچیهتی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه خه‌ریك بوو. ئه‌م هیزه له كوردستان له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌رزانی مادده هۆشبه‌ره‌كان وه‌ك ئامرازێك دژ به لاوان گهڵكی وه‌رگرت. به په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه له كوردستان كه‌ڵك وه‌رگرتن له مادده‌ی هۆشبه‌ر له لایه‌ن سپاوه، بهریناییهكی زیاتری به‌خۆیه‌وه گرت. به‌ڵام نیازی سه‌ره‌كی سپا بۆ ده‌ستبردن بۆ قاچاقچیهتی مادده‌ی هۆشبه‌ر له شه‌ڕی ئێران و عێڕاقدا ئاشكرا بوو. دوای شكست خواردن له شه‌ڕدا و گرتنه‌پێشی سیاسه‌تی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی، پێویستی سپا بۆ دابین كردنی داهات، به‌رهه‌مهێنان و كڕین و فرۆشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی زیاتر كرد.
سایتی ئیفشاگه‌ری “ویكیلیكس” دوای به‌ده‌ستهێنانی گه‌لێك به‌ڵگه‌ی نه‌هێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا په‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌ور و نه‌خشی سپای پاسداران له قاچاقی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاستی دونیادا لابرد. رۆژنامه‌ی “دی وڵت” له كۆتایی ساڵی ٢٠١١ دا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌واڵی بڵاو كراوه له‌لایه‌ن ویكیلیكسه‌وه نووسی:” داهاتی سپای پاسداران له قاچاقچیهتی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ره‌و ئوروپا زیاتر له چه‌ندین ملیۆن یۆرۆیه. به‌پێی ئه‌م به‌ڵگانه، مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ره‌و ئازه‌ربایجان ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی ئوروپا ده‌كرێت.” رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆستیش له وتارێكدا له كۆتایی ساڵی ٢٠١١ دا ڕایگه‌یاند سپای قودس له‌گه‌ڵ حیزبۆڵای لوبنان و كارتێله‌كانی قاچاق له ئامریكای لاتین له بازرگانی و تڕانزیتی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سه‌رتاسه‌ری دنیا و ته‌نانه‌ت له ئامریكای لاتیندا به‌یه‌كه‌وه هاوكاری ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئینگلیسی تایمز له ژماره‌ی ١٧ی نوامبری ساڵی ٢٠١١ی له بابه‌تێكی دوور و درێژدا به پشت به‌ستن به قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی پێشوی ئیتلاعاتی و دیپلۆماتیكی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ور و نه‌خشی ناوه‌ندی سپای پاسداران له قاچاقچیهتی مادده‌ی هۆشبه‌ردا له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران نووسی:” قاچاقی مادده‌ی هۆشبه‌ر ساڵانه به ملیارد دۆلار داهاتی بۆ سپای پاسدارانی ئێران هه‌یه كه هه‌رئێستاش هه‌م قاچاقچیهتی مادده هۆشبه‌ره‌كانی له ئێران له چنگی خۆی گرتووه و هه‌م په‌یوه‌ندی به بانده تهبهكارهكانهوه هه‌یه له دنیادا.”
گۆڤاری تایمز هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی كه به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا واحیده‌كانی قودسی سپای پاسدارانی ئێران به هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ كارتێلێكی گه‌وره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له میكزیك ویستویه‌تی سه‌فیری عه‌ره‌بستان له واشنتۆن تێرۆر بكات.
ده‌زگا زانیارییه‌كانی ئا‌مریكا دوو كه‌س له فه‌رمانده پایه به‌رزه‌كانی سپای پاسدارانی ئێران كه راسته‌وخۆ ده‌ستیان له كاروباری مه‌وادی موخهدردا هه‌بوو، شناسایی كردوه. یه‌كێكیان فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئێران له تارانی گه‌وره‌دایه، به‌ناوی سه‌ردار عه‌بدوڵڵا عێراقی كه له‌گه‌ڵ بانده جهنایهتكارهكان له ئوروپای رۆژهه‌ڵات پێوه‌ندی هه‌یه. “موحسین ڕهفیقدوست” له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران له ساڵه‌كانی ١٣٦٠ دا هه‌روا پێوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوه جهنایهتكارهكان راگرتووه.
“سه‌جاد حهقپهنا” له كاربه‌ده‌ستانی پێشوی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپا كه ئێستا په‌ناهه‌ندی رۆژئاوایه، به گۆڤاری تایمزی وتوه كه قاچاقی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌لای فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی ئێرانه‌وه بۆته بابه‌تێكی ئاسایی و گشتگیر و به‌شێك له فه‌رمانده‌كانی سپا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان له قاچاقی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا هه‌یه. سه‌جاد حهقپهنا وتویه‌تی كه سپای پاسداران تریاكی ئه‌فغانستان له ناوخۆی ئێران‌دا ده‌كاته هێڕۆئین و مۆڕفین و به هاوكاری بانده‌كانی قاچاقی مه‌وادی موخه‌دێر به‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا بڵاوی ده‌كاته‌وه. به‌رپرسی پێشوی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپا وتویه‌تی كه سپای پاسداران له‌م كاره‌دا له لۆجستیك و كه‌ره‌سه و ئامیری تایبه‌ت به‌خۆی كه بریتین له شیركه‌تی كه‌شتیڕانی و فڕۆكه‌وانی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و به‌كرده‌وه خاوه‌نی هێزێكی بێ سنوره.
له راستیدا به‌رهه‌مهێنان و بڵاو كردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان وه‌ك بازرگانیه‌كی پڕ سود و قازانج بۆ قاچاقچیانی گه‌وره و هه‌روه‌ها وه‌ك ئامرازێكی سه‌ركوت له ده‌ستی ڕژیمدا، به چه‌شنێك به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كانی سپای پاسداران و وه‌زاڕه‌تی ئیتلاعاته‌وه گرێ دراوه و وه‌ها به هه‌موو گۆشه و قوژبنه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ڕیشه‌ی داكوتاوه كه رزگاربونی یه‌كجاره‌كی له داوی تۆڕ و شه‌به‌كه به‌رین و به‌هێزه‌كانی، بێجگه له رزگاربون له ده‌ست رژیمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی ئێران رێگایه‌كی تری نه‌هێشتۆته‌وه.