شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار،سپای پاسداران به په‌هباد و مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌یێكی مه‌ده‌نی له ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ولێر و كاردانه‌وه‌ی به‌رێنی كۆمه‌ڵگای جیهانی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و هێرشه‌دا به‌لانیكه‌م پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پاش هێرشه‌كه به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێرشه‌یان به تیرۆریستی ناو برد و ڕایانگه‌یاند: چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و باروودوخه ناكه‌ن و هێرشه‌كان نابێت بێ وڵام بمێنێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حكوومه‌تی له وڵاتانی ئاڵمان، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، چین و عێراق هێرشه‌كه‌یان به توندی مه‌حكووم كرد. ده‌وڵه‌تی عێراق باڵوێزی كۆماری ئیسلامی بانگهێشت كرد و سه‌فیری عێراقی له تاران بۆ به‌غدا گه‌ڕانده‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا “قاسم ئه‌عره‌جی” ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی میللی عێراق پاش سه‌ردانكردنی هه‌ولێر و ئه‌و شوێنه‌ی مووشكباران كرابوو، ئیدعاكانی سپای پاسدارانی ڕه‌د كرده‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج، شوێنی مه‌ده‌نی بووه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق به هیچ شێوه‌یێك قبووڵ ناكه‌ین.
