شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، به‌هۆی ئاگرگرتنی نانه‌واخانه‌یێك له شاری منبج له ڕۆژئاوای كوردستان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ئه‌و نانه‌واخانه‌یه سه‌رقاڵی نۆژنكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان بوون كه له ناكاودا ئاگریان گرتووه و به‌وهۆیه‌وه كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانی له‌ده‌ست داوه و پێنج كرێكاری دیكه كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ بووه، به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.