کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

قه‌ده‌غه‌ی به‌كارهێنانی مۆنشی ژن له‌ ئیداراتی ده‌وڵه‌تی كرماشان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ئوستانداری كرماشان له‌ به‌خشنامه‌یه‌كدا به‌كارهێنانی مۆنشی ژنی له‌ ئیداراتی ده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌ كرد.

به‌پێی به‌خشنامه‌ی ئوستانداری كرماشان، هیچ ئیداره‌ و ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی ناتوانێت له‌ مۆنشی ژن له‌ ساعه‌تی ئیداری كه‌ڵك وه‌ر بگرێت. به ‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌خشنامه‌ی ئوستانداری كرماشان ئاپارتایدی جنسیه‌تیه‌ و دیار نییه‌ ئوستاندار به‌پێی كام یاسا ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌. هه‌ندێك له‌ چالاكانی بواری مافی ژنانیش له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن: ڕه‌وه‌ندی تالیبانیزه‌كردنی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و ئه‌رگه‌ر كۆمه‌ڵگا كاردانه‌وه‌ی جیددی به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه‌ ژنانی ئێران به‌ ته‌واوی په‌راوێز ده‌خرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-