کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

شۆڕشی ئێران و وڕێنەکردنی سەرانی کۆماری ئیسلامی

download

هەرچی خەباتی خەڵک دژبە ڕژیمی ستەمکار و گەندەڵی حاکم بەسەر ئێراندا قوڵتر و بەرینتر دەبێتەوە، وڕێنەكردن و خۆهەڵکێشانی ئەم دەسەڵاتدارانە بەرەو بانتر دەچێت. هەڵبەت ئەم تەبلیغاتە سەرتاپێ درۆیە بۆ خەڵک نییە بەڵکو هەڵخڕاندن و بەخەت کردنی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی کردۆتە نیشانە.

ئەگەرچی درۆ لە ئیسلام و تەشەیوعدا حەرام نییە، بەڵام ئاستی درۆی حاکمانی ئیسلامی لە عەلی خامنەییەوە تا ئیمام جومعە کۆنەپەرست و خورافیەکان، لە فەرماندە نیزامی و ئینتیزامی و ئەمنیەتیەکانەوە تا بەکرێکیراوانی ڕژیم لە مەجلیس و میدیاكانیان بوونەتە هۆی سەرسوڕمانی بەشێک لە کاربەدەستانی خودی ئەم ڕژیمەش.

بۆ نمونە با چاوێک لە وتەکانی چەند کەس لە کەسانی بێ مێشکی حکومەتی بکەین. ڕەنگە زۆرێک لەم وتانە هەروەک حەدادی عادل یەکێک لە کاربەدەستانی خودی ڕژیم وتویەتی، بەهۆی ڕێژە و چەندایەتی بەرزی خەڵوز و مادەی مەسرەفیەوە بێت!

کازم سەدیقی، ئیمام جومعەی تاران دەڵێ: ئێرانی ئیسلامی بۆتە هێزی یەکەمی جیهانی! میرباقری ئەندامی مەجلیسی خوبرەگان وتویەتی: ئێمـە لە قۆناغی ئامادەکردنی یاسایەکی نوێداین بۆ دنیا!

وتەبێژی دەوڵەت ئێژێ: ئەوە دوژمن بوو کە نرخی ئەرزی بەرز کردەوە!

وەزیری نێوخۆ دەڵێ: چاکسازی ئابووری بە کەمترین هەزینە و ئاسەواری خراپ بە ئاکام گەیشت!

  مێهدی سەفەری جێگەری ئابووری وەزاڕەتی دەرەوە وتی: زۆرمان نەماوە ببینە زلهێزێکی ناوچەیی و جیهانی!

  نەوبەخت سەرۆکی سازمانی بەرنامە و بوجە دەڵێ: ئێران هێزی هەژدەیەمی ئابووری دنیایە!

  فەماندەی سپای پاسداران وتویەتی: ئێمە خاوەنی چوارەم چەکوچۆڵی پێشکەوتوی دنیاین!

ئیمام جومعەی مەشهەد فەرمویەتی: ئێمە باشترین دیموکراسی دنیا و مێژومان هەیە!

  نمونەی لەم بابەتە ئەوەندە زۆرە کە کات نییە باسیان بکەین!

قسەوباسی لەم جۆرە لەلایەن سەرانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە چ شتێک بە خوێنەر، بیسەر و بینەری ئاسایی دەگەیەنێ بێجگە لەوەیکە دەریدەخات: کۆمەڵێک شەیاد و نەخۆشی دەرونی جەنایەتکار بەسەر چارەنووسی خەڵکی ئێراندا حاکمن. حاکمانێک کە هیچ هێلێکی سور و هیچ سنورێک لە درۆ کردن و ئاوەژوو کردنەوەی ڕاستیدا ناناسن.

ئەگەر باسی ئابووری تێکڕماوی ئێران نەکەین، تەنیا لە ٣ مانگ و نیوی ڕابردودا ٥٠٠ کەسیان ئێعدام یان کوشتوە، هەر لەم ماوە کورتەدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسیان زیندانی و ژمارەیەکی زیاتریشیان بریندار کردوە، تەنیا لەبەر ئەوەی کە بە دەستی بەتاڵ هاواریان کردوە کە ئەم ڕژیمەیان ناوێ، ئەوجار زۆر بە ڕووداریەوە باسی دامەزراندنی باشترین دیموکراسی دەکەن لە دنیادا!

هەر دوێنێ ئاخوندە مشەخۆر و خورافیەکانی مەجلیس بێشەرمانە بەڕبەڕیەت و جەنایەتکاری خۆیان بەم شێوەیە دەربڕی:

کۆمەڵگەی مودەڕسینی حەوزەی عیلمیەی قوم لە بەیانیەیه‌کەدا ئیجرای سزاکانی ئێعدامیان بۆ ناڕازیانی تاوانبارکراو بەمحاربەوفەساد فیلئەرزی لەلایەن قوەی قەزاییەوەبە ناکافی و بێ خاسیەتناوبرد و ڕایگەیاند کەبڕینی ئەنگوستەکانی دەستێک و لێکردنەوەی پێیەکی تاوانبارو ئێعدام کردنی ئەوکات دەتوانێکاریگەری هەبێت.”

  خەڵکی ئێران لە کوردستانەوە تا بەلوچستان، لە چوارگۆشەی ئێراندا عەزمی خۆیان جەزم کردوە تا بە توند ردنەوەی خەبات بۆ ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی وڵامی ئەم دایناسۆرانەی بەر لە مێژوو بدەنەوە. ئەم حاکمە جەنایەتکارە ئیسلامیانە پەڵەیەکی ڕەشن بە جەستەی دنیای ئەمرۆوە و بە هەوڵ و هیمەتی جەماوەری خەڵک دەبێ فڕێبدرێنە زبڵدانی مێژوەوە.