له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ڕی چه‌كداری له نێوان پێرسۆنێلی پادگانی سپای پاسداران له سه‌لاسی باوه‌جانی هاتۆته ئاراوه و سه‌ربازێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه دا دوو سه‌رباز برینداربوون كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان بریتیه له: به‌رزان وه‌یسی نژاد” خه‌ڵكی گوندی “بانی پاریاب” و دانیشتووی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.