ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئێران له شاری ئه‌راك، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: كرێكارانی شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و پێشێلكردنی مافه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. ئه‌و شیركه‌ته سه‌دان ملیارد تمه‌ن سه‌رمایه‌ی هه‌یه و له‌لایه‌ن پاسدارێكی سه‌ر به “موحسین ڕه‌زایی” به ناوی “محه‌ممه‌دی” به‌ڕێوه ده‌چێت. ناوبراو له ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕانته‌وه، به‌شێكی زۆر له سه‌هامی شیركه‌تی به هاوكاری “موحسین ڕه‌زایی” داگیر كردووه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌رپرس و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران دژایه‌تیان كردووه، به‌ڵام كرێكارانی زه‌حمه‌تكێش بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام خه‌باتیان كردووه و تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان درێژه به مانگرتن و كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ن.