له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ژیلا هوژەبری”، چالاکی مه‌ده‌نی خەڵکی مەریوان کە هاوینی ئەمساڵ لە شاری بۆکان و لەلایە هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، “ژیلا هوژەبری”، چالاکی مافی ژنان، لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه بە تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆکانه‌وه دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایه‌وه و پاش مانگێك ڕاگوێزی ناوه‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه كرا و دواتر به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.