ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، دادگای ئینقلابی جوانڕۆ سزای ٤ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوی دكتۆر “ڕه‌حیم عه‌زیزی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دكتۆر “ڕه‌حیم عه‌زیزی” به تۆمه‌ته‌كانی “پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تاوانبار ناسیوه و سزای ٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر دا سه‌پاندووه.