ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، گه‌مارۆی نوێی له‌دژی ڕووسییه له چوارچێوه‌ی په‌روه‌نده‌ی ناسراو به “سێرگه‌ی ئیسكریپال” سیخوڕی پێشووی ئه‌م وڵاته له ساڵی ٢٠١٨ له بریتانیا سه‌پاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك ڕایگه‌یاند كه واشینگتۆن له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره یارمه‌تییه‌كی ماڵی به ڕووسییه له لایه‌ن “ناوه‌نده‌كانی ماڵی” دژایه‌تی كردووه. به‌م پێیه، ده‌ستڕاگه‌یشتنی ڕووسییه به بازاڕه ماڵییه‌كانی ئه‌مریكا كه‌متر ده‌بێته‌وه. به‌وته‌ی ناوبراو، ئه‌م گه‌مارۆیانه پێش به ده‌ستڕاگه‌یشتنی ڕووسییه به میلیاردها دۆلار كاری ئابووریی دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌گرێت. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنی ته‌جهیزات و فه‌نناوه‌ری بۆ ڕووسییه كه گرینگییه‌كی ستڕاتێژیكی بۆ چه‌كه شیمیایی و بیۆلۆژیكییه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌یه قه‌ده‌غه كردووه.