ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمهوه حوکمی ٣٠ مانگ زیندان بە سەر پێنج کەس لەو خۆپێشاندەرانەدا سەپاوه کە لهئاست كهوتنهخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، پاش خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە لایەن سپای پاسدارانەوە و گیان لەدەستدانی ١٧٦ کەس و ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵک بەو کردەوە تێرۆریستییەی سپای پاسداران و كۆماری ئیسلامیی بە تایبەت لە شاری ئامۆل، دەیان کەس پاش لێدان و بێڕێزی پێکردن دەستبەسەرکران کە پێنج کەس لەو دەستبەسەرکراوانە هەرکامێکیان بە ٦ مانگ بەندکران حوکم دراون. شایانی باسه، لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستداوە لە لایەن سپای پاسدارانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و تووشی ئازاری جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە . جیگای ئاماژەیە، هەتا ئێستاش کۆماری ئیسلامی سندووقی ڕەشی فڕۆکەکەی ڕادەستی هیچ وڵاتێک نەکردووە و لە لێدوانی چەند بەرپرسێکی ئەو ڕێژیمەشدا دان بە خستنەخوارەوەی بە ئەنقەستی ئەو فڕۆکەیەدا نراوە و بە کارێکی ژیرانەش ناو براوە.