ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی “سه‌عید فه‌تحی نیژاد” له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه، حۆكمی چوار ساڵ و سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “به‌زاندنی سنوور به شێوه‌ی نایاسایی”، به چوار و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه ئه‌و هاووڵاتییه له ڕێكه‌وتی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.