ژوئن 22, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ به‌ دوای پێنج ساڵ تیكۆشان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی گوڵان، كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ ڕایانگه‌یاند:  دوای پێنج ساڵ تێكۆشان و به‌رخۆدانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، سه‌رئه‌نجام هه‌وڵه‌كانیان به‌ ئاكام گه‌یشتووه‌ و دادگای ڕژیم بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ی به‌ به‌شی ده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند كرد و هه‌وڵه‌كانیان كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌شی خسووسی به‌سه‌ر ئه‌م شیركوته‌ هێنا. به‌ وته‌ی كرێكاران دواهه‌نگاویان به‌ڕێوه‌بردنی كارخانه‌ له‌ لایه‌ن خۆیانه‌.

سه‌ندیكای كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: “له‌م باروودۆخه‌ كه‌ ئیمه‌ی كرێكار توانیومانه‌ هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ هه‌ڵگرین، هه‌نگاوی داهاتوومان ئه‌بێ سه‌قامگیركردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌بێ خۆمان له‌ ڕێكخراوێكی كرێكاری سه‌ربه‌خۆ ڕێكبخه‌ین و كرێكاران خۆیان سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ بكه‌ن. كارفه‌رما مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ هیچ كرێكارێك له‌ كار ده‌ربكات و ئه‌م مافه‌ ته‌نیا له‌ده‌ست شه‌ورای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كرێكارانه‌ و ته‌واوی كرێكاره‌ بێكار كراوه‌كان ئه‌بی بگه‌ڕێ نه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. له‌ به‌شێكی تری ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌ كه‌ ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران ده‌توانێت له‌ سه‌ر ساعاتی كار، حقووقی شایانی ژیانێكی باش بۆ كرێكاران و كێشه‌ و گرفتی ئه‌منییه‌تی كرێكاران پلانێكی باش دابڕێژێت.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری نوورئاباد مه‌مه‌سه‌نی

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌لوه‌ند

rezan

مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی وێزگه‌ی بیدخوون

rezan

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی چوار كرێكار له‌ ئیسفه‌هان و ئیلام

rezan

ماڵئاوایی له‌ ژیانی هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی” كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی بزۆتنه‌وه‌ی كۆمۆمیستی  و بزۆتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی كوردستان

rezan

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی شاری بانه‌

rezan
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
سایتی سیاسی هوالنیری