ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئۆستڕاڵیا و به‌ریتانیا سه‌رجه‌م ٢١ كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی باڵای ڕژیمیان ته‌حریم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “پنی وانگ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستڕاڵیا ١٤ به‌رپرسی نیزامی، ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیمی به لیستی گه‌مارۆكان ئیزافه كردووه و بڕیاره ١٣ ناوه‌ند و به‌رپرسی دیكه‌ی ڕژیم له ڕۆژانی داهاتوودا ته‌حریم بكرێت كه سێ ناوه‌ندیان بریتین له: “سپای محه‌ممه‌د ڕهسوڵهڵڵای تاران”، “قه‌رارگای سه‌یدۆلشۆهه‌دا” و “قه‌راگای ساره‌ڵڵا”. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاش ٧ به‌رپرسی باڵای ڕژیمی ته‌حریم كردووه كه بریتین له: “عه‌لی ئه‌سغه‌ر نه‌وروزی” سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بونیادی ته‌عاوه‌نی سپای پاسدارانی، “سه‌ید ئه‌مینۆڵڵا ئیمامی ته‌باته‌بایی” جێگری ئه‌و ناوه‌نده، سه‌رۆكی بونیادی ته‌عاوه‌نی سپای پاسدارانی ئێران به‌ناوی “یه‌حیا عه‌لائه‌دینی”، “جه‌ماڵ بابامورادی” و “ئه‌حمه‌د كه‌ریمی” ئه‌ندامانی ئه‌و تهعاوهنیه، “ئه‌حمه‌د زۆلقه‌در” فه‌رمانده‌ی سپای سه‌یدۆلشۆهه‌دای تاران و “عه‌لی ڕه‌زا حه‌یده‌رنیا” فه‌رمانده‌ی سپای پاسدرانی ئوستانی ئه‌لبۆرز.