ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و به‌ریتانیا ١٩ ناوه‌ند و ١٨ كه‌سایه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامریكاش پێنج ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی ڕژیمیان خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا سه‌رتیپ “كه‌یومه‌رس حه‌یده‌ری” فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی، سه‌رتیپ “حسێن زیبایی نژاد” جێگری فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران، سه‌رتیپ “سالار ئابنووش” جێگری عهمهلیانی ڕێكخراوی به‌سیج، سه‌رتیپ “قاسم ڕه‌زایی” جێگری فه‌رمانده‌ی ئینتزامی “فه‌راجا” و “ئه‌حمه‌د فازڵیان” جێگری دادستانی كولی كیشوه‌ری به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوت و ئێعدامی به‌ندكراوان خستۆته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامریكاش بونیادی ته‌عاوه‌نی سپای پاسداران، پێنج كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و بونیاده، “ناسر راشدی” جێگری وه‌زیری ئیتلاعات و چوار ئه‌ندانی باڵای سپای پاسدارانی ته‌حریم كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كیه‌تی ئۆرووپاش ١٩ ناوه‌ند و ١٨ كه‌سایه‌تی ڕژیمی ئیسلامی به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی خوپێشانده‌ران و گوشارهێنان بۆ وه‌رزشكاران و هونه‌رمه‌ندانێك كه له شۆڕشی گه‌لانی ئێران پشتیوانیان كردبوو له‌وانه “حه‌مید سه‌جادی” وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، خستۆته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.