ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “مریه‌م وه‌حیدیان” دا سه‌پاند.
“مریه‌م وحه‌یدیان” پێشتر و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ڕێكه‌وتی ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندی ٢ی “الف”ی زیندانی ئێڤین كرابوو. ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له گرتووخانه دا ڕاگیرا و ڕۆژی ٨ی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.