له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سه‌عید مه‌ده‌نی” لێكۆڵێنه‌ر و نووسه‌ری بواری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان له‌لایه‌ن لقی ٢٩ی دادسه‌رای ئینقلابی تارانه‌وه به ٩ ساڵ زیندانی ته‌عزیری سزا درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكه سیاسی و مه‌ده‌نیه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ڕێكخستنی ده‌سته و گرووپی دژبه‌ری نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه كه “سه‌عید مه‌ده‌نی” چالاكی میللی مه‌زهه‌بیه و چه‌ندین كتێبی له بواره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كاندا نووسیوه.