له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٢٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر چوار موعه‌لیمی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “ئومید شامحه‌ممه‌دی”، “په‌رویز ئه‌حسه‌نی”، “كاوه محه‌ممه‌دزاده” و “هیوا قوڕه‌یشی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئه‌و چوار موعه‌لیمه‌ی ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستانی به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی” به زیندان مه‌حكووم كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم “عه‌بدۆڵڵا ڕه‌زایی” چالاكی سنفی موعه‌لیمانی شاری هه‌رسینیان له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی خۆی و هاوژینه‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی دا گرت.