کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ١٠ مانگ زیندان به‌ سه‌ر ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری مه‌هاباد

سه‌پاندنی ١٠ مانگ زیندان به‌ سه‌ر ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “وه‌هاب خدیری پوور” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و ئامۆزای “شه‌ماڵ خدیری پوور” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ١٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌ سه‌ردا سه‌پێند،  ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی شاری مه‌هاباد‌ بانگهێشت و پاش سێ هه‌فته‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به‌ دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆنی به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا و پاشان له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردییه‌كان”، سزای ١٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.