وه‌حید چاوران، له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له ئاودانان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ١٢ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ شاری زاهیدان مه‌حكووم كراوه.
وه‌حید چاوران، چالاكی ژینگه‌یی و ڕاهێنه‌ری پاڕاگلایدر له شارستانی ئاودانان بووه و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی دێهلۆڕانه‌وه بانگهێشت و پاش ئازادی له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه دواتر به هاوكاری له موحاره‌به، هه‌ڵگرتنی چه‌كی گه‌رم و بێڕێزی به ڕێبه‌ری، تۆمه‌تبار و مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن قازی ڕه‌جه‌ب محه‌ممه‌دی به ١٢ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زاهیدان مه‌حكووم كراوه.