کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاهیندژ

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاهیندژ 1

دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی شاهیندژ به‌ ناوه‌كانی ناسر ئه‌كبه‌ری و تالب ئه‌كبه‌ری له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی ئه‌و شاره‌ هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ٢١ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراون.

به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی شاهیندژ، ناسر ئه‌كبه‌ری و تالب باقری هه‌ر یه‌كه‌و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ حه‌وت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان، به‌ تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به‌ ١٣ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان و ٢٨ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراون.