کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ قه‌زوێن

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ قه‌زوێن

لقی ٢ی دادگای ئینقلابی قه‌زوێن، كوبرا تاهرخانی، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره‌ی به‌ سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات مه‌حكووم كردووه‌.

كوبرا تاهرخانی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٣ له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی قه‌زوێن بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ پاش ٢٦ ساڵ خزمه‌ت له‌ ئامووزش و په‌روه‌رش، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیته‌بلیع دژی نیزاموبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیسه‌رجه‌م به‌ سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سزا دراوه‌.