به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی تارانی به ناوی “عه‌بدۆڵڵا مۆئمنی” به یه‌كساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی مه‌زڵووم، “عه‌بدۆڵڵا مۆئمنی” به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” و به بیانووی قسه‌كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئانلاینی “وتوووێژ بۆ ڕزگاركردنی ئێران”، به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه. هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌ستی به‌سه‌ر مۆبایل و كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه.