له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر پێنج هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “كه‌یوان موهته‌دی” نووسه‌ر، “ڕه‌یحانه سه‌عیدی” پزیشك و سێ كچی لاو به‌ناوه‌كانی “مه‌هتاب ئه‌نساریان”، “مه‌هشید زاهیدپه‌سه‌ند” و “مینا ئه‌فشاری” له شاره‌كانی تاران و شه‌هریار دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌یوان موهته‌دی” وه‌رگێڕ و نووسه‌ری ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران به شوێن په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه نیزام” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه كه حوكمی پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پزیشكێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “ڕه‌یحانه سه‌عیدی” كه له به‌رواری ٢٠ ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به یه‌ك ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری و پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌روه له‌وڵات مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ كچی لاوی خه‌ڵكی شه‌هریار به‌ناوه‌كانی “مه‌هتاب ئه‌نساریان”، “مه‌هشید زاهیدپه‌سه‌ند” و “مینا ئه‌فشاری” كه ماوه‌ی دوو مانگه له زیندانی قه‌رچه‌ك ڕاگیراون، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه كه به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه‌چووه، هه‌ر یه‌كه‌و به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.