کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “فه‌رحناز نیكخوو” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر فه‌رحناز نیكخوو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی

“فه‌ره‌حناز نیكخوو” به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به‌ ده‌ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی تاران، “فه‌ره‌حناز نیكخوو” به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕێگه‌ی سیخووڕی” به‌ ده‌ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. “ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی خۆمه‌ینی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢ی الفی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه‌.