له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و تاران به‌ناوه‌كانی “شۆڕش ئیبراهیمی” و “سه‌عیده محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شۆڕش ئیبراهیمی”، به‌ندكراوی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی کوردستان و بەرخۆدانی شاری مەریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرابوو، سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئینقلابی تاران سزای پێنج ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌سه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كوهده‌شت و دانیشتووی تاران به‌ناوی “سه‌عیده محه‌ممه‌دی” به‌تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام”دا سه‌پاندووه.