به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری كرماشان سزای یه‌ك ساڵ زیندان، ٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی و ٨٠ زه‌ربه شه‌لاقی به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی “ژینا” به ناوی “مێهدی جه‌مشیدی”دا سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی جه‌مشیدی” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له ساڵی ڕابردوو، له ئاست ژاراویكردنی قوتابیان و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌ك له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. شایانی باسه كه ناوبراو له ڕۆژانی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزاكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی دیزڵاوا كراوه.