به‌پێی زانیارییه‌كان،ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان،٤ هاوڵاتی له شاره‌كانی كوردستان به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای بەندکردن و لێدانی قامچیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “حسێن قسمەتی” و “دیار خورشیدی” کە لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارەدا دەستبەسەرکرابوون، لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانه‌وه سزای زیندان و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپا. “کیانووش ئەعزەمی”، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری “جوانڕۆ”، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان و ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکی ئەو شارەدا دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرابوو، سزای ١٠ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه قامچی بەسەردا سەپاوە. هه‌روه‌ها، “قوباد یاری”، چالاکی مەدەنی و سەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی “تاج‌ئاوا”ی سەر بە شاری “بەهار” لە پارێزگای “هەمەدان”، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئه‌و شارەوه، سزای ٩١ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپا.